نزیكەی 20 هەزار میوان سەردانی پێشانگای شەشەمی بازرگانیان كردووە

نزیكەی 20 هەزار میوان سەردانی پێشانگای شەشەمی بازرگانیان كردووە
سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕایدەگەیەنێت بەهۆی زۆری ژمارەی كۆمپانیا بەشداربووەكان، زۆرترین ڕێژەی میوان سەردانی شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێرییان كردووە.

عەبدوڵا ئەحمەد سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر گووتی: ڕۆژانە زیاتر لە 5 هەزار میوان سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەكەن، و لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا نزیكەی 20 هەزار هاووڵاتی سەردانی پیشانگاكەیان كردووە.


هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە زۆری ژمارەی كۆمپانیا بەشدار بووەكان و كرانەوەی سێ پیشانگا لەیەك كاتدا، هۆكاری سەرەكیە بۆ هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی میوانان بۆ پیشا نگاكە.

بەپێی زانیارییەكان واش بڕیارە ئەمڕۆ پیشانگاكە لە كاتژمێر هەشتی ئێوارەدا كۆتایی بە چالاكییەكانی بهێنێت.
Top