لێدوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی هاتنەوەی ناوی خوێندکاران لە زانکۆکان

 لێدوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی هاتنەوەی ناوی خوێندکاران لە زانکۆکان
بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێن، هیچ رۆژێک دیارینەکراوە بۆ راگەیاندنی ناوی وەرگیراوان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

دکتۆر عەلی سەعید، وەزیری خوێندنی باڵا بە رووداوی راگەیاند:\" هیچ کەسێک لە وەزارەتی خویندنی بالا نەیگوتووە ئەمڕۆ یان سبەی ناوەکان بڵاودەکرێتەوە، ئێمە وتومانە خەریکین و لەگەڵ تەواوبوونی، ئاشکرای دەکەین\"".

وەزیری خوێندنی باڵا گوتیشی \""کەی تەواو بوو دەزگاکانی راگەیاندن بانگهێشت دەکەین و دەرەنجامەکان رادەگەیەنین\"".

هەروەها سالار خدر حسێن، بەرپرسی زانکۆ لاین، کە تایبەتە بە وەرگرتنی خوێندکاران، بە (رووداو)ی راگەیاند: \""بە هۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا نمرەی قوتابیانی هەڵەبجە و بەشێک لە هەولێرمان پێنەگەشتووە و پێداچوونەوە بە نمرەکان دەکەین، نەمانتوانیوە دەرەنجامەکان رابگەیەنین و بۆمان روون نییە کەی پێداچوونەوەکان تەواو دەبێت.\""

بەرپرسی زانکۆ لاین گوتیشی:\"" لەگەڵ ئامادەبوونی ناوەکان لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە رایدەگەیەنین.




رووداو"
Top