کشاناک ناچێتە شوێنی عوسمان بایدەمیر
گولتەن کشاناک ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP رایگەیاندووە، لەبەر ئەوەی ھاوسەرۆکی بەدەپەیە، خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی ئامەد نەپاڵاوتووە.
کشاناک ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لە خۆپاڵاوتنی دەکەن بۆ سەرۆکی شارەوانیی ئامەد و گوتی: \"من ھاوسەرۆکی بەدەپەم، لە کۆنگرە ئەو پۆستەم پێ سپێردراوە، بۆیە ئەگەر خۆم بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانی بپاڵێوم، پێویستە دووبارە کۆنگرە ببەستین، لەو قۆناغەی ئەمڕۆدا بەستنی کۆنگرەیش ئاسان نییە.\""
لە ساڵی 2004ەوە، پارێزەر عوسمان بایدەمیر بە سەرۆکی شارەوانی ئامەد هەڵبژێردراوە. بڕیارە لە مانگی ئاداری 2014 هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەبچێت.
رووداو"
