له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى و فازڵ میرانى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌ران كۆبوونه‌وه
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وته‌یێكى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد تێیدا ئه‌وه‌ى راگه‌یاند به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن گوزارشتێكى مه‌زنه بۆ بوونى دیموكراسى له‌هه‌رێمى كوردستان ئێوه‌ش له‌و پرۆسه‌یه به‌شداربون تا رووى كوردستان به‌گشتر وه‌ده‌ربكه‌وێت ، هاوكات گوتیشى هه‌ڵى ئێوه له‌وه خۆى ده‌بینێته‌وه كه لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ربكه‌وێت ئه‌وه‌ش هیواى هه‌موو پارتێكى سیاسیه ئێمه‌ش له‌وه به‌ده‌رنین .
نێچیرڤان بارزانى باسى له‌رۆڵى پارێزه‌ران له‌چه‌سپاندنى یاسا‌و سه‌روه‌ركردنى یاسا به‌گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا هاوكات گوتیشى ئێمه به‌ره‌و حكومه‌تى موئه‌سه‌ساتى هه‌نگاوده‌نێین ئێوه‌ش ده‌بێ رۆڵى خۆتان بگێرن .
دواتر فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌یڤێكدا باسى له كارى پارێزه‌ران له‌داكۆكى كردن له‌پرسه نه‌ته‌وه‌ى و یاساییه‌كان داكرد و به پارێزه‌رى ده‌سكه‌وته‌كان و پارێزه‌رى كوردستان و پارتیشى له‌قه‌ڵه‌مدان ئه‌ویش له‌به‌ر رۆشناى ئه‌و كاره‌ى كه پارێزه‌ران ده‌یكه‌ن .
له‌كۆتاى كۆبونه‌وه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ست خۆشى له‌ستافى پێشوى سه‌ندیكا كرا و له‌هه‌مان كاتیش‌دا داواى له ستافى نوێ كرد به‌به‌رپرسیاریه‌تیێكى ته‌واو له‌داهاتو كارى خۆیان بكه‌ن .
