1300 زیندانی سیاسی منحەی مانگانەیان بەسەردا دابەشكرا
لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەختیار حەمەسوور بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان گوتی: ئەمڕۆ دەستمانكرد بەدابەشكردنی منحەی زیندانی سیاسی قۆناغی هەشتەم كە پشتڕاستكراونەتەوە، كۆی گشتییان 1307 زیندانی سیاسیین كە 390 یان لە هەولێرەو 621یان لە سلێمانییەو 296یشیان لە دهۆكن.
هەروەها گوتیشی: كۆی گشتی ئەو پارەیەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی چەكەوە پێیان دەدرێت 16 ملیارو نیو دینارەو تاوەكو ئێستاكە زیاتر لە 5 هەزار زیندانی سیاسی پشتڕاستكراونەتەوەو كۆی گشتی ئەو پارەیەی بۆیان خەرجدەكرێت زیاتر لە 18 ملیاردینارە.
