ژمارەی كۆمپانیا گەشتیارییەكان زیادی كردووە

ژمارەی كۆمپانیا گەشتیارییەكان زیادی كردووە
وابڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشت و گوزار لە كوردستان ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتی كۆمپانیا گەشتیارییەكان كراوە.


عەبدولرەحمان دۆسكی سەرپەرشتیاری كۆنفرانسی گەشتیاری كوردستان گوتی: ئێمە دواكەوتین لە ڕاگەیاندنی ئەو كۆنفرانسە چونكە لە مانگی شەشی ئەمساڵ ڕامان گەیاند كە لە مانگی 11 كۆنفرانس دەكەین، بۆیەش ژمارەی ئەو كۆمپانیایانەی مەبەستیانە بێن كەمترە لە ئاستی چاوەڕوانی، بەڵام لە ئێستادا زیاتر لە 150 كۆمپانیا ئامادەیی بەشداریكردنیان لەو كۆنفرانسەدا هەیە، لە كاتێكدا تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا تەنها 100 كۆمپانیا تۆماركرابوون.


دۆسكی گوتیشی: ئێمە لە ئێستاوە دەستمان بە بانگەشەكردووە بۆ كۆنفرانسی ساڵی داهاتوو كە لە مانگی 9ی ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دەبێتە هۆكارێك كە زۆرترین كۆمپانیای گەشتیاری بەشداری لەو كۆنفرانسە بكەن.

بەمەبەستی ئاشناكردنی كوردستان بە كۆمپانیا گەشتیارییەكان، دەستەی گشتی گەشت و گوزار ئەو كۆنفرانسە ئەنجام دەدات بۆئەوەی كۆمپانیاكان میوانەكانیان بۆ كوردستانیش بهێنن.
Top