وەزیری شەهیدان: كەیسەكانی كورد لە بەغدا بە سیاسی كراون

وەزیری شەهیدان: كەیسەكانی كورد لە بەغدا بە سیاسی كراون
ئارام ئەحمەد وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كورستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ژمارەیەك دۆسیەی تاوانی دژ بە گەلی كورد لە بەغدا ماون كەچی بە سیاسی كراون.

لەلێدوانێكی تایبەت بۆ ئاژانسی پەیامنێر وەزیری شەهیدانی هەرێم گوتی: 16 كەیسی تاوانەكانی ڕژێمی عیراق دژ بە گەلی كورد لە دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق ماوون،

بەڵام لە ئێستادا ئەو كەیسانە بەسیاسی دەكرێن و بەپێی تەوافوقی سیاسی كاریان لەسەر دەكرێت، لە هەمووشیان گرنگتر ئەوەیەكە ئەوەتا بڕیارێكی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق كە بڕیاری بەجینۆساید ناساندنی كەیسی بارزانییەكانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیاری لەسەر نەدراوە.
Top