سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بانگھێشتی ئەندامانی ھەڵبژاردێردراوی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ بەستنی یەکەم دانیشتن
ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانە
فۆئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند : ئەمرۆ چوارشەممە (٣٠/١٠/٢٠١٣) بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەپێی بڕگەی \"سێیەم\"" لە ماددەی \"" دەیەم\"" ی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە (١) ی ساڵی ٢٠٠٥ ی ھەموارکراو و بە فەرمانێکی ھەرێمی بانگھێشتی ئەندامانی ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد بۆ بەستنی یەکەم دانیشتنی لە رۆژی چوارشەممە ٦/١١/٢٠١٣ کاتژمێر (١٠) سەر لەبەیانی لە ھەولێر ."
