لە کەرکووک ٨ چەكداری گروپە تیرۆرستییەكان دەستگیر کران
عەمید \" سەرحەد قادر \"" بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلسی شارۆچكەو شارە دێیەكانی كەركووك، لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر ڕایگەیاند:\"" پاش كۆكردنەوەی چەند زانیارییەك لە سەر گروپە تیرۆرستیەكان و دانانی بارەگاكانیان لە كەركووك، بەرەبەیانی ئەمرۆ كاتژمێر 5 بەیانی هەس هەلمەتێكی هاوبەشمان لە گەل هێزەكانی فەوجی مغاویری فرقەی 12 سوپای عێراق بە هاوبەشی بۆ سنووری شارەدێی ( ریاز و رەشاد ) ئەنجامدا، كاتێك كە چووینە ئەوێ توانیمان بگەینە ئەو شوێنەی ئەوان كە چەند بارەگایەكیان تێًدا دانابوو، ئێمەش توانیمان ئەو بارەگایە پاش بەرەنگار بوونەوەی لە گەل هێزەچەكدرە تیرۆرستاكان بسوتێنین و لە ئەنجامدا، پۆلیسێكی بەرێوەبەرایەتیەكەمان بریندار بوو.
بەرێوەبەری پۆلسی شارۆچكەو شارە دێیەكانی گوتی: لە ئەنجامی ئەو هەلمەتە توانیمان 8 كەس لەو چەكدارنە دەستگیر بكەین لەگەل كۆمەلێك چەك و تەقەمەنی و 8 ماتۆر سكیل كە بۆ هاتووچۆ بەكاریان دەهێنا، چونكە ئەوان هەستابوون بەبڕینی ئەو ڕێگایەنەی كە دەچووا ئەو سنوورە بۆ ئەوەی كە تەنها ڕێگای ماتۆری هەبێ بۆ ئەوەی كەس نەتوانیت بگاتە ئەوان بۆ ئەوەی بتوان بەئاسانی لە سنووری كەرکووک، كردەوە تیرۆرستەكانیان ئەنجام بدەن.
عەمید سەرحەد قادر، گوتی: لە كاتی گەڕانەوەدا، دووبۆمبی چێنراو پێمان دا تەقیەوە كە زیانی گیانی نەبوو تەنها زیانی ماددی بەئۆتۆمبیلەكانمان گەیاند و كاتژمێر 10 سەر لە بەیانی هەلمەتەكە كۆتای پێهات."
