قوتابیانی کۆلیژی تەکنیکی سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا

قوتابیانی کۆلیژی تەکنیکی سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا
-بەهۆی ڕێک نەخستنەوەی هەیکەلی کارگێڕی کۆلێژەکەیان و کەمی خزمەت گوزاری لەناو بەشە ناوخۆییەکان و کەمی دەرماڵە،


ئەمڕۆ قوتابیانی کۆلیژی تەکنیکی سلێمانی،لەناو کۆلێژەکەیاندا گردبوونەوەیەکی هێمنانەیان ئەنجامداو،داوایان کرد هەرچی زووە ڕاگر بۆ کۆلێژەکەیان دابنرێتەوەو خزمەت گوزاری پێویستیش بۆ بەشە ناوخۆییەکانیان دابین بکرێت،هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانیش بە بڕیارێک دەرماڵەیان بۆ زیاد بکات.



نوێنەری ئەو قوتابیانە لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن گووتی:\"داواکارین هەیکەلی ئیداری کۆلێژەکەمان ڕێک بخرێتەوەو ڕاگر و سەرۆک بەشەکان دیاری بکرێت هەروەها سەرجەم کەم و کوڕیەکانی بەشە ناوخۆییەکانیش چارەسەر بکرێن و دەرماڵەشمان بۆ زیاد بکرێت\"".

گووتیشی:\""ماوەی یەک هەفتەمان بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریەکانمان داناوە کەسەرجەمیان ڕەوان و لەخزمەت کۆلێژ و پڕۆسەی خوێندنە لە ووڵاتەکەماندا\"".



ڕاشیگەیاند:\""ئەم داواکاریانەی ئێمە لەژێر کاریگەری و فشاری هیچ لایەنێک نییە\"".

بەپێی بڕیارێک لە ڕۆژی ٢٠ ئەم مانگەوە کۆلێژی تەکنیکی سلێمانی هەڵوەشاوەتەوە،واش بڕیارە چەند گۆڕانکاریەک لەو کۆلێژەدا بکرێت لەوانەش گواستنەوەی بەشی تەندروستی کۆمەڵ بۆ سەر سەرۆکایەتی پۆلە تەکنیک و هێشتنەوەی کۆلێژەکانی ئەندازیاری و کارگێڕی و ژمێریاری،چاوەڕێش دەکرێت لە سەرەتایی ئەم مانگەوە ڕاگرێک بۆ کۆلێژەکە دابنرێت."
Top