دووباخچە نێودەوڵەتیەكە دەستیان بە كارەكانیان كرد

دووباخچە نێودەوڵەتیەكە دەستیان بە كارەكانیان كرد
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر هەوەكو لە پێشتر بەلە ێنی بە دانیشتوانی شاری هەولێر دابوو بە كردنەوەی دووباخچەی ساوایان هاوشێوەی نێودەوڵەتی بۆقوتابیان بكاتەوە لە نێو شاری هەولێر، لە ئێستاشدا تەواوی كارەكانی دروست كردنی ئەم دوو باخچەیە بە كۆتایی هاتووە و شوێنینیان بۆدابین و مامۆستایان بۆ دانراوە بۆئەوەی لە ئایندەیەكی زۆر نزیك قوتابیانی باخچە درێژە بە دەوامی خۆیان بدەن لەم دوو باخچە نێو دەوڵەتیە كە یەكیان بە ناوی رۆژی لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێرەوە و ئەویتریان لە بە ناوی چەمە لە رۆژئاوایی شاری هەولێر و لەئێستادا لە هەردوو باچخەكان ئامادەكارییەكان بەكۆتایی هاتوە بۆ دەست كردن بە خوێندنی ئاسایی لە هەریەك لەم باخچانە هەر بۆئەم مەبەستەش بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری شاندێكی پەروەردەی هەریەك لەم باخچانەی بەسەر كردەوە بۆئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوە چوونی كارەكانی ئەم دوو باخچەیە و لە نزیكەوە یەكە یەكە بەشەكانی باخچەكانی بەسەركردوە وە بەلێنی هەموو هاوكارێكی بە پەلی دا بۆ سەرخستنی كردنەوەی ئەم دوو باخچەیە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزوو دەكەن لەم باخچانە بخوێنین وهیواشی خواست هەموو لایەك هاوكاربن بۆ بەرێوەچوونی كارەكان و بەهیوای ئەوەشین و بەرنامەی ئێمەشە گرنگی زیاتر بە باخچەكان دەدەین.جێگای ئاماژە پێكردنە ئەوە یەكمجارە دووباخچەی نێودەوڵەتی بە سیستەمی تازە دەكرێتەوە بۆچین و توێژەكانی خەڵكی هەولێر بۆبەڕەوو پێشبردنی زیاتری باخچەكانی ساوایانە.

Top