بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكگرتوو دەستی لەكار كێشایەوە
وەك خۆی ئاماژەی پێكردووە لە 23-9 دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی مەكتەبی سیاسیی حیزبەكەی كردووەو لەم هەفتەیەدا رەزامەندی لەسەر دراوە. هۆكارەكەشی گەڕاندووەتەوە بۆ ئە و رەخنە و پێشنیازانەی لەسەر جۆری ئیدارەكردنی حیزب بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئاستی بایەخدانی بە كاروباری مە كتەبی هەڵبژاردن هەیبووە.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەیلوولی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان نزیكەی 30 هەزار دەنگ كەمی كرد، هەروەها لە هەڵەبجەو سەیدسادق، كە هەڵبژاردنەكانی پێشوو یەكەم دەنگ بوون تێیدا، لەو هەڵبژاردنەدا بوونە دووەم و یەكەمییان بۆ گۆڕان لەدەست دا. ئەمەش ناڕەزایی زۆری لەسەر ئاستی ئۆرگانەكانی ئەو حیزبەی لێكەوتەوە.
رووداو
