هەولێر.. خۆپێشاندانێك دژ بە لەداردانی چالاكوانانی كورد لە لایەن ئێرانەوە بەڕێوە چوو

هەولێر.. خۆپێشاندانێك دژ بە لەداردانی چالاكوانانی كورد لە لایەن ئێرانەوە بەڕێوە چوو
بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە لەداردانی چالاكوانانی كورد لە لایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ژمارەیەك لە لایەنگرانی پارتی ژیانەوەی كوردستان(پژاك) چوونە بەردەم كۆنسووڵخانەی گشتیی ئێران لە شاری هەولێر.

محەمەد كاكەلاو ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان گوتی: ئەم گردبوونەوەیەی ئەمڕۆ بەمەبەستی ڕەتكردنەوەی سیاسەتی ئێستای كۆماری ئیسلامیی ئێرانە، بۆیە دەمانەوێت داوای لێبكەین كە بڕیارەكانی لەسێدارەدان دژ بە چالاكوانانی كورد بووەستێنێت و سیاسەتی گفتوگۆ لەگەڵ گەلی كورد پەیڕەو بكات.

خۆپێشاندانەكە كە ئەمڕۆ چوارشەممە ساز درا، بە شێوەیەكی هێمن بەڕێوە چوو و هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكانیش ئامادەی شوێنی گردبوونەوەكە بوون.
Top