چەند کوتلەیەکی سیاسی نوێنەران دەنگیان بە فەرمی کردنی زمانی کوردی نەدا
مەحما خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کوردستانی بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: لە کۆبونەوەی ئاسایی نوێنەراندا بڕیار بوو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایی زمانە فەرمییەکان بدرێت و توانرا دەنگ لەسەر چوار بڕگەی پرۆژەکە بدرێت و چەند لیستیکی سیاسی دەنگیان لەسەر پێنجەم بڕگە نەدا بۆ ئەوەی زمانی کوردی ھاوشێوەی زمانی عەرەبی بێت لەسەرجەم فەرمانگە و بەڵگەنامەکانی عێراق, ھەرچەند داوایان کردبوو کە لەسەرتاوە دەنگ لەسەر پرۆژەکە بدرێـت, بەڵام ئێمە وەکو فراکسیۆنی کوردستانی لەسەر ئەو داوایە ڕازی نەبووین.
وتیشی: دوابەدوای کۆبونەوەکە ئەنجومەن, کۆبونەوەیەکمان لەگەڵ سەرۆکی لیستە سیاسییەکان ئەنجام دا بۆ ئەوەی بگەینە رێکەوتنێک لەسەر پرۆژەکە چونکە ئەو پرۆژەیە بەرژەوەندی سەرجەم لەلایەنەکانی تێدایە وەکو کورد, تورکمان, کلدان و چەند زمانیکی دیکە و بەپێی دەستوری عێراقیش لەچەند بڕگەیەکیدا ھاتووە \"زمانی کوردی ھاوشیوەی زمانی عەرەبیە\"" و بەزمانیکی فەرمی وەسفی کردووە.
تا ئێستا کوتلە سیاسییەکان لەسەر ئەو پرۆژەیە رێکنەکەوتن و چەندین کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکی کوتلەکان ئەنجام درا بۆ ئەوەی بگەن بەرێکەوتنێکی سیاسی بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی زمانە فەرمییەکان"
