خۆرگیران لە هەرێمی كوردستان روودەدات

 خۆرگیران لە هەرێمی كوردستان روودەدات
ئەمساڵ خۆرگیران لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان روودەدات، كە لە هەندێك وڵات بە شێوەی تەواو دەبێت و لە هەندێك وڵات بەشێوەی كەرتی دەبینرێت. لە هەرێمی كوردستانیش خۆرگیرانەكە بەجۆرێكە كە بەشێكی كەمی لێ دەبینرێ.

بە گوتەی ئەژی چەتۆ، سەرۆكی كۆمەڵەی فەلەكناسانی كوردستان، خۆرگیرانەكە لە 3-11-2013 روودەدات و لە هەرێمی كوردستان بەشێكی زۆر كەمی لێ دەبینرێت، بەوپێیەی 12%ی خۆر لە هەرێمی كوردستان دەگیرێ.

ئەژی چەتۆ بۆ (رووداو) گوتی \"لە رووی شێوەی خۆرگیرانەكە، پێیدەڵێن خۆرگیرانی تێكەڵ، لە هەندێك وڵات خۆرگیرانێكی تەواوە و لە هەندێك وڵاتیش خۆرگیرانی ئەڵقەییە\"".

سەبارەت بە هەرێمی كوردستان گوتی: \""خۆرگیرانەكە لە هەرێمی كوردستان، خۆرگیرانێكی نیمچەیی دەبێت كە لە كاژێر 4:20 خولەك، مانگ دەچێتە ژێرەوەی خۆر پێش ئاوابوون بە نزیكەی 25 تاوەكو 30 خولەك كە رێژەی گیرانەكەی لە هەرێمی كوردستان لە 12% دەبێت\"".

ئەژی چەتۆ سەبارەت بە شوێنی بینینی ئەو دیاردەیە لە هەرێمی كوردستان گوتی:\"" باشترین شوێن بۆ بینینی خۆر گیرانەكە لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی، ئەو ناوچانەن كە دەشتایین و هیچ بەربەستێك لە پێش چاو نییە وك چیا، دارستان، بینا و باڵەخانەكان.\""

سەرۆكی كۆمەڵەی فەلەكناسانی كوردستان هۆشداری دایە هاووڵاتیان بۆ بینینی ئەو دیاردەیە و رایگەیاند:\""بۆ بینینی ئەو خۆرگیرانە هاووڵاتییان نابێت هیچ كەرەستەیەك وەك كامێرا و تلسكۆپ بەكار بهێنن لەبەر ئەوەی ئازار بە چاویان دەگەیەنێت.\""

گوتیشی:\""هاووڵاتیان دەتوانن بۆ بینینی ئەو دیاردەیە لە چاویلكەی دژ بە هەتاو، تا چەند تاریكتریش بێت باشترە، سو‌ود وەربگرن و تەنانەت دەتوانن لە وەرەقەی تیشك و یان هەر شتێكی تاریك لەو شێوەیە كەڵك وەر بگرن.






رووداو"
Top