قاچە فڕێدراوەكەی هەولێر هی پیاوێكی نەخۆش بووە

قاچە فڕێدراوەكەی هەولێر هی پیاوێكی نەخۆش بووە
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند : ئەو قاچەی ئەمڕ‌وۆ لە هەولێر دۆزراوەتەوە، هی پیاوێك بووە كە بەهۆی نەخۆشی شەكرەوە بە نەشتەرگەری لێكراوەتەوە.

رائید كاروان شێخ عەلی، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، گوتی: ئەو قاچەی ئەمڕۆ لەنزیك قوتابخانەی ئەمێریكەن سكوڵ، دۆزراوەتەوە، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و بەڵگەو تاوان دەركەوتووە كە پیاوێك نەخۆشی شەكرەی هەبووەو بە نەشتەرگەری قاچی بڕاوەتەوەو كوڕەكانی ئەو پیاوەش هاتوون ئەو قاچەیان لەو شوێنە ژێرگڵ كردووە، بەڵام دوای چەند ڕۆژێك سەگ لەژێر گڵ دەریهێناوەو ئەمڕۆش دوای دۆزرانەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕزگاری كرا.
Top