تورکیا لە ڕیزی پێشەوەی ھەناردەکارانە بۆ کوردستان

تورکیا لە ڕیزی پێشەوەی ھەناردەکارانە بۆ کوردستان
سەرۆکی یەکێتی ھاوردەو ھەناردەکارانی کوردستان رایگەیاند, لە ئێستادا وڵاتی تورکیا یەکەمین وڵاتی جیھانە کە بەرھەمەکانی بۆ عیراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەنێرێت.

شێخ عەبدولرەحمان مستەفا سەرۆکی یەکێتی ھاوردەو ھەناردەکارانی کوردستان گوتی: بەپێی ئەو پلەبەندییەی ھەمانە لە ئێستادا ئێمە وەک ھەرێمی کوردستان لە سێ وڵاتەوە بەرھەممان بۆ ھاوردە دەکرێت یەکەم وڵات تورکیایە کە ساڵانە خۆی لە نزیکەی ٨ ملیار دۆلار دەدات تەنھا بۆ کوردستان، ھەروەھا لە پلەی دووەمدا وڵاتی ئێراندێت کە ئەویش ساڵانە نزیکەی ٦ ملیار دۆلار دەبێت ، سێیەم وڵات چین دێت کە بەرھەمی لێوە ھاوردە دەکرێت و ئەوش ساڵانە نزیکەی ٤ ملیار دۆلاری دیکەیە، دوای ئەوانیش وڵاتەکانی دیکەی عەرەبی و ئەوروپی و ئەمریکاییش ھەن کە کەلوپەلو کاڵایان لێوە ھاوردە دەکرێت.
Top