یەک تۆن ماددەی ھۆشبەر سووتێندرا
بەڕێوەبەری نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان سەربە ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان لیوا \"عادل بۆتانی\"" لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی: ئەو بڕە ماددە ھۆشبەرەی ئەمڕۆ دەسوتێندرێت، بڕەکەی یەک تۆنە و لە ١٤ماددە پێکھاتوون. ٣٥٠کەسیش دەستگیرکراون کە ئەو ماددانەیان پێبووە، بەشێکیان بازرگان بوون و بەشێکیشیان بەکارھێنەر بوونە.
بۆتانی رایگەیاند: بەشێک لەو ماددانە بۆ کوردستان ھێنراون و بەشێکیشیان وەک ترانزێت کوردستانیان بەکارھێناوە و لە ئەنجامی ھاوکاریی ھاوڵاتیان و ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، دەستگیر کراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێر کەوتوون، ئەو ماددە ھۆشبەرانە دوا قۆناغەکانی تێبینی دادوەری و سەلمێنەرییان وەک بەڵگە تێپەڕاندووە و لەسەر بڕیاری دادوەر لەناوبران."
