تەقەکانی ئەمڕۆی بەردەم قائیم قامیەتی سلێمانی بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتوو بووە

تەقەکانی ئەمڕۆی بەردەم قائیم قامیەتی سلێمانی بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتوو بووە
ئەمڕۆ لەبەردەم قائیم قامیەتی مەرکەزی سلێمانی لەڕێگەی تەقە ئۆتۆمبێلێکیان ناچار کرد بوەستێت و دواتریش شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. ووتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: ئەو کەسە داواکراوو بووە.


گووتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی\"سەرکەوت ئەحمەد\""، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\""ئەو کەسە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبووەو مەفرەزەکانی پۆلیس ویستویەتی ڕایبگرێت بەڵام ویستویەتی هەلبێت، دواتر چەند فیشەکێک لەلایەن هێزەکەی ئێمەوە تەقێندراوە بۆ دەستگیر کردنی پاشان دەستگیران کردوە\"".

سەرکەوت ئەحمەد، گوتی:\""لە بنکەکانی پۆلیس چەند فەرمانێکی دەستگیر کردنی هەیە،هەروەها دەمانچەیەکیشی پێ بووە و ئێستاش بەند کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت\""."
Top