نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى فه‌ره‌نسى كرد
له دیدارێكدا باڵیۆزى فه‌ره‌نسى پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك وه‌زیران و گه‌لى كوردستان كرد و به هه‌نگاوێكى گرنگى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق له‌قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شداربووان له پرۆسه‌ى ده‌نگدان و سیسته‌مى كراوه‌ى ده‌نگدان كرد كه ده‌رفه‌تێكى گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتى بتوانێت خۆى بڕیار له‌سه‌ر پاڵێوراوى خۆى بدات.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى دواتر، پاشان په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و بارودۆخى سیاسى و ئه‌منیى عیراق خرایه به‌ر باس كه تیایدا باڵیۆزى فه‌ره‌نسى ئاماژه‌ى به‌وه دا كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته تێكچوونى بارى ئاسایش له عیراق.
هه‌ردوولا یاساى هه‌ڵبژاردن و ئه‌و تێبینییانه‌ى له‌سه‌رى هه‌یه و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عیراقیان له به‌هارى داهاتوودا تاوتوێ كرد و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێن كه ده‌بێته ده‌سپێكى قۆناغێكى دیكه‌ى سیاسى له عیراق.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیى دووقۆڵێى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا و ڕه‌وشى ئابوورى و به‌رنامه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرایه به‌ر باس و شاندى فه‌ره‌نسى خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى به‌وه‌ى كه به‌رده‌وام كۆمپانیاكانیان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و باسیان له به‌رنامه‌ى ئاینده‌یان كرد.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى بۆ كار و چالاكیى كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگیریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و چالاكییه‌كانیان دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند هه‌رێمى كوردستان پێویستى به توانا و لێهاتوویى كۆمپانیا گه‌وره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌گه‌ڵ تێڕوانینى حكوومه‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى زیاتر، هاوكار و هاوبه‌شى حكوومه‌ت بن.
