قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەینراوێکدا تەقەکردنەکەی بەردەم قایمقییەتی روون کردەوە

قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەینراوێکدا تەقەکردنەکەی بەردەم قایمقییەتی روون کردەوە
–قایماقمیەتی سلێمانی لە راگەینراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێریش گەیشتووە، رایگەیاند: هێزەکانی ئاسایش بەهۆی راکردنی تۆمەتبارێک ناچار بوونە لە بەردەم قایمقامیەت بە مەبەستی دەستگیر کردنی تەقەی لێبکەن. ئەمە دەقی راگەیەنراوەکەیە:


روونكردنەوەیەك لەبارەی تەقەكردنەكەی نزیك قائمقامیەتی سلێمانی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 29/10, لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكدا كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە پێشتر فەرمانی دەستگیر كردنی هەبووە و پێش ماوەیەك لە روداوێكی تەقەكردندا كەسێكی بریندار كردووە , لەكاتی دەستگیر كردنی ئەو تۆمەتبارە داوا كراوەدا هێزەكانی پۆلیس لە نزیك قائمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بە ناچاری تەقە بە ئاسماندا دەكەن بۆ ئەوەی خۆی رادەستیان بكات , سەرباری هەوڵدان بۆ دەربازبونی دواجار بەهەوڵی هێزەكانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەكە كە تەمەنی 18 ساڵە و ئوتومبێلێكی پێبووە دەستگیر بكرێت , لە ئێستاشدا تۆمەتبارەكە لە بنكەی پۆلیسی سەیوان دەستبەسەرەو لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیدا دەكرێت و پاشان رەوانەی دادگا دەكرێت , قائمقامیەتی سلێمانی لێرەوە رایدەگەیەنێت كە ئەو رووداوە هیچ پەیوەندیەكی بە كاری تێكدەرانە و رفاندنەوە نیە بەڵكو تەنها هەوڵێكی هێزەكانی پۆلیس بووە بۆ دەستگیر كردنی تۆمەتبارێكی هەڵهاتوو لەدەستی هێزەكانی پۆلیس .



راگەیاندنی قائمقامیەتی سلێمانی

29/10/2013
Top