هەفتەی داهاتوو لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كۆدەبێتەوە
غەفور مەخموری، ئەندامی لیژنەی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بە ئاژانسی پەیامنێری گوت: دوای نزیكەی یەك مانگ ڕاوەستانی كۆبوونەوەكانی ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكان دەست پێدەكەنەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا هۆكارەكانی دواكەوتنی ئەو كۆبوونەوانە و دواین هەنگاوەكانی ئامادەكاری دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ.
مەخموری گوتیشی: تائێستاكە شوێنی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە و ناشزانرێت چ ڕۆژێك بە دیاری كراوی كۆبوونەوەكە ئەنجام دەدرێت، هێندە زانراوە كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكە ئەنجام دەدرێت.
