بایدن پەیوەندی بەبارزانی دەكات لێكۆلینەوە لەچەند پرسێكی سیاسی و ئەمنی دەكەن
جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەنووسینگەكەی لەبەیاننامەیەكدا ووتی: \"لەماوەی پەیوەندی كردنی چەند پرسیكی باس كرد سەبارەت بەتیرۆرو تەقینەوەو توندووتیژیەكانی ئەم دواییەی عیراق هەروەها كردەوە تیرۆریەكەی 29 مانگی ڕابردووی شاری هەولێر پایتەختی كوردستان عیراق\""
هەروەها بارزانی و بایدن پرسێكی گرنگتر یان خستە بەرباس ئەویش ئەوباروودۆخە سیاسی و ئەمنیەی كەڕووبەڕووی عیراق بۆتەوە و دووپاتی هاوكاری كردن و متمانە بوون لەنێوان سەركردە سیاسیەئەمنیەكانی عیراق كردەوە بۆبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان ،
هەروەها بایدن ئاماژەی بەگرنگی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عیراق دا كەلەساڵی داهاتوولەكاتی خۆی ئەنجام بدرێت و هەمووسەركردەسیاسیەكانی عیراق هاوكاربن بۆئەوەی بەیاسایی هەڵبژاردنەكە بەڕێوەبچێت.
"
