لەسەرەتایی ساڵی تازەوە لەهەرێم نووسین بە زمانی کوردی بۆ مۆڵەتی شۆفێری زیاد دەکرێت

لەسەرەتایی ساڵی تازەوە لەهەرێم نووسین بە زمانی کوردی بۆ مۆڵەتی شۆفێری زیاد دەکرێت
بەپێی بڕیارێکی حکومەتی ناوەندی عێراق دەبێت مۆڵەتی شۆفێری لەسەرتاسەری پاریزگاکانی عێراقدا یەک بخرێت بەجۆرێک بەزمانی کوردی وەکو زمانێکی فەرمی هاوشێوەی عەرەبی لەسەر مۆڵەتەکە بنووسرێت. ئەو بڕیارەش لەچەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشوور جێبەجێ کراوە و چاوەڕێش دەکرێت لە سەرەتای ساڵی نوێوەوە لەهەرێمی کوردستان بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و وێرای گۆڕینی شێوەو دیزاینی مۆڵەتەکە ئیتر بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەسەر مۆڵەتەکە بنوسرێت.


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، مەریوان محەممەد، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"ئەو بڕیارە لەهەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور جێبەجێ‌کراوە، بەڵام لەهەرێمی کوردستان دواکەوتووە و تاکو ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە\"".


مەریوان محەممەد، گوتی:\""ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پێشنیارمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم کردووە تاکو ئەو بڕیارە جێبەجێ‌بکرێت، بەڵام تاکو ئێستا لەو بارەیەوە بڕیار نەدراوە\"".


ڕاشیگەیاند:\""هەرچەندە تاکو ئیستا کاتێک بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە دانەنراوە، بەڵام پێدەچێت لەسەرەتای ساڵی نوێوە ئەو بڕیارە لەهەرێمی کوردستانی جێبەجێ بکرێت\""."
Top