پێنج تەقینەوە شاری كەركوكیان هەژاند

پێنج تەقینەوە شاری كەركوكیان هەژاند
پێنج تەقینەوە شاری كەركوكیان هەژاند كەكۆمەڵێك قوربانی لیدەكەوێتەوە كەلەنێویاندا ئافرەت و منداڵ هەیە ،

دوێنێ‌ شەو لەشاری كەركوك ژمارەیەك تەقینەوە ڕوویدا كەكۆمەڵیك هاووڵاتی سڤیل بونە قوربانی ،

سەبارەت بەمەش سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند كەشەوی ڕابردوو ژمارەیەك تەقینەوە ڕوویداو كەسیانیان بۆمبی چێندراوبوون دووانیشیان مووشەكی جۆری كاتۆشا بوو، كەئاراستەی ناوشاری كەركووك كراوە لەئەنجامدا 6 شەش هاووڵاتی برینداربوون ، كەدووانیان ئافرەت و یەكێكیان منداڵە.

ئەمەو تەقینەوەكان لەگەرەكی (حەی نەسر و یەكی حوزەیران و عەسكەری و قادسیە ) ڕوویانداوە بۆتە هۆكاری زەرەرو زیانێكی مادی زۆر،جگە لەوهاووڵاتیانەی برینداربوونە

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا كە تیرۆریستان ماوە ماوە كاری تێكدەرانە ئەنجام دەدەن بۆتێكدانی ڕەوشی ئەمنی شارەكە.
Top