لەنزیک قایمقامی سلێمانی کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە رفێنرا
بە پێی هەواڵی پەیامنێری ئاژانسی پەیامنێر، سێ کەسەکە هێرشیان کردووەتە سەر کەسێک کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ماگزیما نیسانی پێبووە و بە زۆر لە گەڵ خۆیان بردوویانە.
دوای ئەم ڕووداوە، هێزە ئەمنیەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تا ئێستا نەزانراوە هێرشبەرکان سەر بە چ قاقم و گروپێکن و لەم بارەیەوە زانیاریی زیاتر لەبەردەست دانییە.
