ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری وه‌ڵامی تانه‌كان و ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی راگه‌یاند
له كۆتاییشدا ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیاری دا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رلەمانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2013 له‌سه‌ر ئاستی كیان و پاڵێوراوه‌كان.
ده‌قی بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان:
ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم - كوردستانی عێراق له رێكه‌وتی 28/10/2013 كۆبووه‌وه، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری به‌ڕێز هوشيار محمد طاهر اتروشي و ئه‌ندامێتی دادوه‌رانی به‌ڕێز صبحي علي هرزاني و حاجي محمد طاهر كه رێگه دراون به دادگایی كردن به‌ناوی گه‌له‌وه و ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌یان ده‌ركرد:
دوای وردبوونه‌وه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تانه‌كان له ئه‌نجامی دوا هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان – عێراق له 21/9/2013 كه پێشكه‌شكرابوو له‌لایه‌ن كیانه سیاسیه‌كانی به‌شداربوو له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌م ده‌سته‌یه بڕیاری دا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2013 له سه‌ر ئاستی كیان و پاڵێوراوه‌كان كه راگه‌یه‌نراوه له رۆژنامه ناوخۆییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان- ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران به‌م بڕیاره بۆ زانین بڕیار له‌سه‌ر تانه‌كان دراوه له كاتی یاسایی دیاریكراو دوای هه‌ژماركردنی ماوه‌ی پشووی فه‌رمی و ئه‌م بڕیاره به رێكه‌وتن راگه‌یه‌نرا له 28/9/2013.
ئه‌ندام ئه‌ندام سه‌رۆك
حاجي محمد طاهر صبحي علي هرزاني هوشيار محمد طاهر اتروشي
