نێچیرڤان بارزانی لەلایەن توركیاوە بانگهێشت دەكرێت
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون ، نێچیرڤان بارزانی رۆژی پێنجشەممە سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیا و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
ئەو داوەتكردنەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ، دوای دەستپێكردنەوەی ئەو ترافیكە دیپلۆماسییە دێت كە لەنێوان حكومەتی عێراق و توركیا دەستیپێكردەوە ، بەتایبەتیش دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراق هوشیار زێباری بۆ توركیا .
هەروەها ئەو سەردانە هاوكاتە لەگەڵ گەیشتنی هێڵی نەوتیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بۆ قۆناخی كۆتایی .
ئایدن سەلجەن ، كونسولی گشتیی پێشووی توركیا لە هەرێمی كوردستان ، لە پانێلێكدا لەژێرنێوی ( دروستكردنی پرد لەنێوان كوردی عێراق و توركدا) ، كە دەقەكەی لە بەشی ئینگلیزی دیجتەل پۆرتەڵ و رۆژنامەی (رووداو) دا بڵاوكراوەتەوە دەڵێ \" ئەمریكا دڵخۆشە بەوەی كە نەوتی كورد لە رێگەی توركیاوە دەچێتە دەرەوە\"".
ئایدن سەلجەن هەروەها دەڵێ \"" ئەو دراوسێیەی كە توركیا هیچ كێشەی لەگەڵدا نییە، كوردستانی عێراقە\"".
رووداو "
