ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو نەقیب و دەستەی سەندیكای پارێزەران هەڵدەبژێردرێن

ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو نەقیب و دەستەی سەندیكای پارێزەران هەڵدەبژێردرێن
وابڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرانسەری پارێزەرانی كوردستان بەرێوەبچێت بەمەبەستی هەڵبژاردنی نەقیبی پارێزەرانی كوردستان و دەستەی كارگێری سەندیكای پارێزەران.

لە كۆنگرەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان كە لە مانگی هەشتی ئەمساڵ بەرێوەچوو، بڕیاردرا دوای كۆنگرە نەقیب و دەستەی كارگێڕی سەندیكا هەڵببژێردرێن، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وادەی هەڵبژاردنی نەقیب و دەستەی كارگێری سەندیكا بۆ پێنج شەممەی داهاتوو دواخراوە.

عوسمان ئەحمەد پارێزەر و ئەندامی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان گوتی: نەقیب و دەستەی كارگێری سەندیكای پارێزەران لە پێنج شەممەی داهاتوو هەڵدەبژێرین و هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیش بەجیا بەشداری ئەو هەڵبژاردنە دەكەن.
Top