قوباد تاڵەبانی لەبارەی ڕەوشی تەندروستی باوكی قسە ناكات
لەوەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری ئاژانسی پەیامنێر لەبارەی دواین دەرەنجام و پێشهاتەكانی سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ، قوباد تاڵەبانی، كوڕەگەورەی ئەو سەركردەیە، گوتی: من هیچ قسەیەك لەوبارەیەوە ناكەم، چونكە ئەوە كاری من نییە.
لە دوو بارە كردنەوەی هەمان پرسیاردا بە شێوەیەكی دیكە، جارێكی قوباد تاڵەبانی گوتی: ئەو پرسە من هیچ قسەیەكی تێدا ناكەم، گوتەبێژ هەیە زانیاری تەواوی لەوبارەیەوە لەبەردەستدایە ئەو دەتوانێت هەر لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا بدات و باس لە رەوشی تەندروستیی مام جالال بکات.
