دادوەری دادگای سەعدییە درایەبەر گولـلە
بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدییە \"ئەحمەد سامر زەرگووشی\"" بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارەدێی سەعدییە لە کاتێکدا دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سەعدییە \""تاریق محەممەد فایەق\"" لە دەوام دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری تیرۆریستییەوە دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبیلەکەی کرا و لە ئاکامدا ناوبراو بە ھۆی بەرکەوتنی چەند گولـلەیەک، بە سەختی برینداربوو.
ئەحمەد زەرگووشی ئاماژەشی دا، ئەو چەکدارانە لەناو باخێکی ناوەڕاستی شارەدێیەکەوە ھاتوونەتە سەر رێگای دادوەرەکە و دەستڕێژیان لێکردووە و دواتر ھەڵھاتوون.
روونیشی کردەوە: لە دوای رووداوەکە، ھێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە ناوچەکە و ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەست پێکردووە.
بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدییە راشیگەیاند، ئەو دادوەرە بە رەگەز تورکمانە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستیان گەیشتووە، باری تەندروستیی تا رادەیەکی جێگیر بووە."
