گەنجانی شاری كۆیەگروپی خۆبەخشی (ئاڵای كوردستان لەدەستی نەوەیەكی خوێندەوارە) راگەیاند

گەنجانی شاری كۆیەگروپی خۆبەخشی (ئاڵای كوردستان لەدەستی نەوەیەكی خوێندەوارە) راگەیاند
زامدار ئەحمەد ئەندامی پرۆژەی ئالای كوردستان راگەیاند: ئێمە وەك كۆمەلێك گەنجی شاری كۆیە بەمەبەستی هەنگاو نان بۆبەكلتوركردنی خوێندنەوە هەڵدەستین بە بەخشینەوەی كتێب و ئاڵای كوردستان بەسەر خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كۆیە لە ڕۆژ ئاڵای كورستان واتە 17ـی 12 لە ژێر ناونیشانی (ئاڵای كوردستان لەدەستی نەوەیەكی خوێندەوارن) دا ئامانجمان لەو پڕۆژەیە تەنیا خزمەتكردنە بەقوتابیان و هیچ لایەنێكی سیاسی و حیزبی لە پشتەوە نیە و هیچ بەرژەوەندیەكی تایبەتیمان نیە، تەنها ئامانجمان هەنگاونانە بۆ بەكلتور كردنی خوێندنەوە چونكە لە ئێستادا خوێنەر كەم بووە، ئێمە پێمان وایە ئەمە جۆرێكە لەهاندانی خوێندكارانە بۆ خوێندنەوە ناوبراو وتیشی ئێمە دەمانەوەی بەهزرێكی پاك و ئەقلێكی هۆشیارانەوە خوێندكاران و هاوڵاتینا هەڵگری هەستی نیشتیمان پەرەوەیی و پارێزەری ئاڵای پیرۆزی كوردستان بن لەبەرنامەشماندایە لەو پڕۆژەیە زیاتر لە 3 هەزار كتێب ببەخشین بەسەر خوێندكاران لەگەڵ ئالای كوردستان لێرەوەش داوا لەهەموو لایەنێك و كەسانی خوێنەر و نوسەر و ڕۆشنبیر دەكەین كەهاوكاری ئەم پرۆژەیە بێ چونكە ئێمە بێ لایەنانە كاردەكەین لەڕێگای ئەم ئیمەیل و ژمارە تەلەفۆنەوە پەیوەندی بكەن.

Top