لەسەر راسپاردەی رێزدار نێچرڤان بارزانی قوتابخانەێكی 18پۆلی لەناحیەی كەڵەك دروست دەكرێت

لەسەر راسپاردەی رێزدار نێچرڤان بارزانی قوتابخانەێكی 18پۆلی لەناحیەی كەڵەك دروست دەكرێت
لەپێناوی گرینگی دان بە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و كەشێكی ئارام بۆقوتابیان و چارەسەركردنی كێشەی بینایەی قوتابخانە لەناحیەی كەڵەك. قەزای بەردەڕەش، خالید عەزیز كەریم بەرێوەبەری ناحیە رایگەیاند: دوای سەردانی رێزدار نێچرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ قەزای بەردەرەش لەكۆبونەوەیكی دا لەگەڵ دانیشتوانی ناحیەكانی ئەم قەزایە، لەسەر رەزامەندی بەرێزیان بریاردەرا قوتابخانەێكی 18پۆلی لەسەنتەری ناحیەی كەڵەك دروست بكرێت.

هەروەها گوتی: ماوەی یەك هەفتەیە كۆمپانیای زاب دەستی بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە كردوە كە گوژمەی یەك ملیار و پێنچ سەد و بیست و پێنچ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە بە ئەندازێكی شارستانی و هاو چەرخ دروست دەكرێت.

Top