مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەفیری فەرەنسا لە عێراق و کۆنسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەفیری فەرەنسا لە عێراق و کۆنسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم کرد
پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ \"مەسرور بارزانی\"" راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە \""دێنی گۆیەغ\"" سەفیری فەرەنسا لە عێراق و \""ئالان گوێپخات\"" کۆنسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم و شاندی یاوەریان کرد.



لە سەرەتای دیدارەکەدا سەفیری فەرەنسی خۆشحاڵیی خۆی بە سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم، وەک پرۆسەیەکی نموونەیی دیموکراسی لە دەڤەرەکەدا دەربڕی و ئاواتی خواست هەرچی زووتر پەرلەمانی هەرێم دەست بەکار بێت و کابینەیەکی نوێ کە لە ئاست خواستی خەڵکی کوردستان بێت پێک بهێنرێت.



هەر لە میانەی دیدارەکەدا شاندی فەرەنسی متمانەی وڵاتەکەیان بە سەرکەوتووی پرۆسەی پاراستنی ئاسایشی هەرێم دووبارەکردەوە و ئاماژەیان بەوە دا کە لە کوردستاندا زەمینەی گەشەکردنی توندوتیژی و تیرۆر لە ئارادا نیە و هەوڵە دەرەکییەکان ناتوانن ئاسایشی هەریم بشێوێنن.



لە بەشێکی دیدارەکەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە رەوشی عێراق و دەڤەرەکەدا و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی رێگە چارەی ئاشتیانە و دیموکراسیانە دەکات بۆ ئەوەی ئەم دەڤەرە لەو تەنگژانەی تێی کەوتووە رزگاری ببێت، بە تایبەت لە بارەی رەوشی سوریا ئاواتی خواست کە بە هاوکاریی ناوچەیی و نێودەوڵتی هەرچی زووتر گەلی سوریا لەم مەینەتییە رزگاری ببێت.



هەر لە میانەی دیدارەکەدا هەردوو لا جەختیان لە سەر هەوڵەکانی هەرێم و فەرەنسا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا دووپات کردەوە."
Top