جارێكی دیكە تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ (رووداو) ناردووە، ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەرو سەرجەم میوانانی شارەكە دەكاتەوە، كە بەمەبەستی ئەنجامدانی قۆناخی دووەمی پرۆژەی تەواوكاری لە پرۆژەی تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمڕی شاری سلێمانی تونێلەكە دادەخرێت.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بە رۆژی داخستنی تونێلەكە دراوە كە لە رۆژی چوارشەممە 30-10-2013ەوە دادەخرێت بۆ ماوەیەكی كاتی.
بەپێی راگەیەنراوەكە قۆناخی دووەمی پرۆژەكە بریتییە لە تەواوكردنی سیستەمەكانی هەواگۆڕكێو ئاگركوژێنەوەو رووناكی و دانانی كامێرای چاودێری.
رووداو
