روونكردنەوەیەك لە سكتێری رۆژنامەوانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان_ەو

روونكردنەوەیەك لە سكتێری رۆژنامەوانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان_ەو
ماوەیەكە عادل موراد سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە مناسەبە و بێ مناسەبە هێرشی ناڕەوا دەكاتە سەر پارتیمان و بەهەمان نەفەسی كە پێشتر تاقیكراوەتەوە دژایەتی و كینە لە نووسین و وتەكانی بەدی دەكرێ و تۆمەتی بێ بنەما دەبەخشێتەوە.
ئەم رەفتارە بۆچی و لەپێناو چی و كێدا لای هەموان روون و ئاشكرایە. هەرچەندە ئێمە لەپارتی دیموكراتی كوردستان مەوقعی عادل موراد لە ناو یەكێتی نیشتمانیدا چاك دەزانین و دەشزانین كە ناوبراو توشی حاڵەتێكی دەروونی خراپ هاتوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوانبووین سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پڕەنسیپەكانی هاوپەیمانێتی نیوان هەردوولامانی بە ناوبراو ئاشناكردبایە. پارتی دیموكراتی كوردستان سیاسەتی سەبارەت بە تێكۆشان و خەباتی پارچەكانی دیكەی كوردستان و مافە رەواكانیان روون و ئاشكرایە و، لەو پێناوەشدا وەكو ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی هەوڵی بەردەوام دەدات و لەهەموو رووەكانەوە تەواوی تواناكانی خۆی بەكارهێناوە و، بەتایبەتیش لەم چەند ساڵەی دواییدا سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان. بەردەوامبوونی ناوبراو لەسەر تۆمەت بەخشینەوەكانی ناچاری كردین بیر لە رێگای یاسایی بكەینەوە بۆ رێگرتن لە هەر تۆمەت بەخشینەوە و خۆنواندنێك و، دیارە عادل مورادیش فێری ئەو تەربیەتەبووە كە صاڵح موسلیم دەیەوێت هەریمی كوردستانی لێ فێربكات..

سكرتێری رۆژنامەوانی
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
26/10/2013

Top