بە سەدان مین و تەقەمەنی لە کێڵگەیەکی مین لە چۆمان لە ناوبردران

بە سەدان مین و تەقەمەنی لە کێڵگەیەکی مین لە چۆمان لە ناوبردران
26ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- موخلیس شەریف بەڕێوەبەری چالاکییەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین لە کوردستان رایگەیاند: بە سەدان مین و تەقەمەنی جۆراو جۆر لە کێلگەیەکی مین لە سنووری گوندی مەمی خەلان لە ناو بردراون.
ھەروەھا گوتی: ئەو کێلگەیە لە ساڵی ١٩٨٤ دانراوەتەوەو ١١٧ ھەزار و ٢٠٠ مەتر دووجایە کە لە رۆژی ٧ ئایاری ئەمساڵ دەست بە پاکردنەوەی کراوەو تا ئێستا ٢٢ ھەزار و ٧٠ مەتر دووجا پاککراوەتەوەو ٦٣٤ مین و تەقەمەنی جۆراو جۆریش لە ناوبردراون کە لە چەند جۆرێکن لەوانە ڤارامارا و T٧٩ـەو چەند جۆرێکی ترە.
Top