26ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- گوته‌بێژ و ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که حکوومه‌تی عێراق بودجه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌کردووه.به‌پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، جه‌بار یاوه‌ر، گوته‌بێژ و ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئاماژه به‌وه‌ی که به‌غدا بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌کردووه ڕاشیگه‌یاند: له‌و باره‌یه‌وه هیچ گۆڕانکارییه‌ک ڕووی نه‌داوه.جه‌ختیشی کرده‌ووه که هیچ ڕێککه‌وتن و گۆڕانکارییه‌ک له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی پێشمه‌رگه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌کراوه.یاوه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌روو : وه‌کوو ساڵانی پێشوو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌دات.شیاوی ئاماژه‌یه که هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق داوای له حکوومه‌تی ناوه‌ندی کردبوو، مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی پاسه‌وانی هه‌رێم له بودجه‌ی ساڵی داهاتووی وڵات بدات.پرسی پێشمه‌رگه و به‌تایبه‌ت بودجه‌ی ئه‌م هێزه له عێراق به‌رده‌وام خاڵی ناکۆکی و هه‌ڵپه‌سێردراوی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه.