بڕیارێكی نوێ بۆ خوێندكارە تەرقید قەیدەكان دەردەكرێت
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی بۆ (رووداو) نێردراوە، هاتووە\"پاڵپشت به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران/ سه‌رۆكایه‌تی دیوان/ راوێژكاری فێركردنی باڵا، ژماره(10003) ی تایبه‌ت به خوێندكاره ته‌رقین قه‌ید كراوه‌كان، له رێككه‌وتی 21/10/2013، بڕیاردرا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانە‌ی كه هه‌ردوو ساڵی خوێندنی 2010-2011 و 2011-2012 له‌سه‌ریه‌ك كه‌وتوون، یان به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی میچی خوێندنه‌وه، سڕینه‌وه‌ی ناویان بۆ كراوه (ته‌رقین قه‌ید كراون)، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خوێندنی له ساڵی 2013-2014\"".
بەپێی راگەیەنراوەكە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری ئەوەشی داوە، سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ساڵانی خوێندنی 2005-2006 تاوه‌كو 2009 سڕینه‌وه‌ی ناویان بۆ كراوه و سودمه‌ند نه‌بوون له بڕیاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رقین قه‌یدكراوه‌كان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خوێندنی ساڵی 2013-2014.
له بڕیارەكەدا هاتووە، له هه‌ردوو حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و قوتابیانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی (خەش كردن) یان بڕیاری لیژنه‌ی رێكاری سڕینه‌وه‌یان بۆ كراوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت مه‌قاسه‌ی زانستی وانه‌كه‌یان بۆ بكرێت و گۆڕانكاری له پڕۆگرامه‌كانی خوێندندا ره‌چاو بكرێت ته‌نها له‌و قۆناخه‌ی كه گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.
رووداو"
