بەرهەمى کارەباى کوردستان دەگەینرێتە نزیکەى 6 هەزار مێگاوات

بەرهەمى کارەباى کوردستان دەگەینرێتە نزیکەى 6 هەزار مێگاوات
ڕاوێژکارى وەزارەتى کارەباى هەرێم ئاشکراى کرد بەپێی ئەو پلانەى لەبەردەستیاندایە بەم نزیکانە ئاستى بەرهەم هێنانى کارەبا لە هەرێمى کوردستان دەگاتە نزیکەى 6 هەزار مێگاوات، بەهۆی دامەزراندنى چەند وێستگەیەکى دیکەى بەرهەمهێنانى وزە کە لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێم دادەمەزرێن.

حەمەدەمین هەورامى ڕاوێژکارى وەزارەتى کارەباى هەرێم گوتى: \"پلانى گشتیگیرى وەزارەتى کارەبا بریتییە لە بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەم هێنانى کارەبا بە بەرزترین کوالێتى ئێستاى جیهان و نەهێشتنى کێشەیەک بەناوى کێشەى کارەبا\"".


گوتیشی: لە ئێستادا کێشەى کارەبا لە کوردستان زەق نییە، بەڵام هەوڵدەدرێت بەرهەم هێنانى کارەبا لە سەرووى یپێویستى کوردستان بێت."
Top