لەماوەی مانگێکدا ١١ شوفێری تەکسی لە کەرکووک دەرفیندرێت

لەماوەی مانگێکدا ١١ شوفێری تەکسی لە کەرکووک دەرفیندرێت
24ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- ماوەی مانگێکە لە شاری کەرکووک رووداوێکی زۆر سەیر دەستی پێکردووە ئەویش رفاندنی شوفێری تەکسیەکانی ناو شارەو تا ئێستایش ١١ شۆفیری تەکسی دیار نەماون نەخۆیان نە ئۆتۆمبیلەکان نەماو بزبوون.
سەرچاوەیەک لە ھێزە ئەمنیەکانی شاری کەرکووک راگەیاند: کوردانی کەرکووک ئەگەر تاکو ئێستا دەمانگوت دەرفێندرێن و دەکوژریت و پاش تر لە سنوری حەویجەو ریاز و رەشاد تەرمەکانیان دەدۆزرێتەوە، بەلام ئێستا کوردەکانمان دەرفێندرین لە سنووری چەمچەمال و سلێمانی دەکوژرێن تەرمەکانیان دەدۆزریتەوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: ماوەیەکە دیاردەی رفاندنی گەنجانی کەرکووک زیادی کردووە، بەلام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ئەم جارە گەنجانی ئێمە لە حەویجەو ریاز و رەشاد نارفیندرێن بەڵک لە نێوان ریگای چەمچەمال و سلێمان ئەو رووداوە روودەدات کە لەماوەی یەک مانگدا ١١ گەنجی ئەم شارە کە شوفێری تەکسین دەرفیندرێن.
Top