دیاریی ھاوسەرگیریی بەسەر ٣٠ کوڕ و کچی شەھید و ئەنفالکراوی دەڤەری سۆران دابەشکرا

دیاریی ھاوسەرگیریی بەسەر ٣٠ کوڕ و کچی شەھید و ئەنفالکراوی دەڤەری سۆران دابەشکرا
23ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسووکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و نوێنەری لایەنە سیاسی و فەرمانگە ئیدارییەکانی ناوچەکە دیاریی رێزلێنان و ھاوسەرگیریی بەسەر ژمارەیەک لە کوڕ و کچی شەھید و ئەنفالکراوی دەڤەری سۆران دابەشکرا. لە بڕگەی یەکەمی ئەم مەراسیمە کە لایەن بەرێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران و لە ھۆڵی کۆنفرانساتی ئەو قەزایە ھاتبووە سازکردن دیاریی رێزلێنان بەسەر بەسەر ژمارەیەک لە قوتابی کوڕ و کچی شەھیدان و ئەنفالکراوان لەسەر ئاستی قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆکان کە توانیویانە لە قۆناغەکانی خوێندنیان پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم بەدەست بێنن دابەشکرا , پاشان دیاریی ھاوسەرگیریی بە بڕی پێنج ملیۆن دینار پێشکەش بە ٣٠ کوڕ و کچی شەھید و ئەنفاڵکراو کرا کە ژیانی ھاوسەرگیرییان پێکھێناوە , سازکردنی ئاھەنگێک و پێشەکەشکردنی چەندین پارچە مۆسیقا و گۆرانی کوردیش برگەی کۆتایی ئەم مەراسیمەی پێکدەھێنا.
Top