لێژنەیەكی باڵای بۆ پێشگیری و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان لەهەرێمی كوردستان پێكهێندرا
لەوكۆبونەویە بریاردرا بەدانانی تیمی جێگری كوتان لەخاڵی سنوری فیشخابوور بەمەبەستی كوتانی ئەو ئاوارانەی كە دێنە ناو هەرێم و سەردانی كردنی سنورەكان و شوێنە دورە دەستەكان و زیاتر كردنی سەردانی تیمەكانی پەتاگەری بۆنەخۆشخانەكانی منداڵان وسەنتەرەكانی شیاندنەوە و بەشەكانی دەماری لەنەخۆشخانەكان، ئەمە جگەلە دەركردنی بریاری ئەنجامدانی خوڵی راهێنان و بیرهێنانەوە بۆپزیشكان لەبنكە تەندروستیەكان و نەخۆشخانەكان دەربارەی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان و AFP.
شایەنی باسە بەهۆی هەڵمەتەكانی كوتان وهۆشیاری و رۆشنبیری دایكان و باوكان نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان لەهەرێمی كوردستان كۆنترۆڵكراوە و لەساڵی 2000 وە تاوەكو ئیستا هیچ حالەتێك تۆمارنەكراوە.
