هەفتەی داهاتوو پیشانگای پڕۆژەكانی عێراق لە هەولێر دەكرێتەوە
ئەو پیشانگا ڕێكخراوەی ئەمڕۆ كە باسی لێوەكرا لە 28ی ئەم مانگە دەكرێتەوەو 31ی ئەم مانگە كۆتایی بە چالاكییەكانی دێت، بە ڕێكەوتن لەگەڵ پیشانگای وزەی عیراقی 2013 لە نێویاندا پیشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی كارەبا، وزەی جێگرەوە، تەكنیكی ئاو و ڕووناكی و سیستمی هەوایی، هەروەها پیشانگای زەوی و زار العقار و وەبەرهێنان لە عیراق 2013 ئەویش پیشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدانی زەوی و زار العقار لە عیراق. ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی پیشانگاكەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەمساڵ لە چوارچێوەی ئەم پیشانگایەدا زیاتر لە 27 وڵات وەك ئەرمینیا – ئیسپانیا – ئەڵمانیا – ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو – ئۆكرانیا – ئیتاڵیا – ئێران- پاكستان – پرتوگال – بەلجیكا – پۆڵەندا – توركیا – كۆماری چیك – چین – عیراق – فەرەنسا – ڤێتنام – كەنەدا – كوێت – لوبنان – میسر – مالیزیا – نەمسا – هیندستان – ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و یۆنان بەشداری دەكەن و 15 لەو وڵاتانە بە پیشانگای تایبەتی نیشتیمانی بەشداری دەكەن بە چاودێری و هاریكاری دەزگاو ڕێكخراوە فەرمییەكانی تایبەتمەند لە هەر وڵاتێك. هەر لەپیشانگا نێودەوڵەتییەدا 35 لایەنی لێكۆڵەڕەوان و دەستە و ئاژانسەكانی پەرەپێدان و گەشەسەندنی بازرگانی نێودەوڵەتی ئامادە دەبن.
لەلایەن خۆشیەوە عەبدوڵا ئەحمەد سەرپەرشتیاری گشتی پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر ئاماژەی بە پێگەی هەولێر كرد كە ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت چونكە نەك هەر بۆتە مایەی چاوتێبڕینی كوردستانیان، بەڵكو بۆتە دەرگای ئاوەدانی و گەشە سەندن و بنیاد نانەوەی عیراق.
