جێگری سەرۆكی پەرلەمانپێشوازی لەشاندێكی شاری هانكۆی فنلەندی كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمانپێشوازی لەشاندێكی شاری هانكۆی فنلەندی كرد
23ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- ئەمرۆ چوار شەممە 23/10/2013 دكتۆر حەسن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەشاندێكی شاری هانكۆی فنلەندی كرد كە لە بەرێزان سەرۆكی شارەوانی و نوێنەری پارتەكانی چەپ و سۆسیال دیموكراتی كۆكۆمۆسی فەرمانرەوا لەئەنجومەنی شاری هانكۆ پێكهاتبوون

لەدیدارێكدا كە خاتوو شلێر محی الدین و پەیمان عبدالكریم ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون.

شاندەكە خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان نیشان دا و پێشكەوتن و گەشەپێدانی شارەكانیان لەهەموو رووێكەوە بەخاڵێكی وەرچەرخان لەقەڵەمدا بە تایبەت كە هەرێمی كوردستان لەسەردەمی دیكتاتۆریەت دا رووبەرووی هەموو جۆرە وێرانكاری و نەهامەتیەك هاتەوەو لەماوەیەكی پێوانەییدا زۆر كاری جیدی ئەنجام دراون كە مایەی سەرسورمانە،

لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حسن محمد سوورە بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و پوختەیەكی مێژووی لەبارەی بزاڤی رزگاریخوازی كورد و قۆناغەكانی رەوتی گەشەپێدان و دیموكراسی و هەوڵەكانی چاكسازی و پەرەپێدانی زیاتری بوارەكان خستە روو پێكهاتەكانی خولی سێیەمی پەرلەمانی لەرووی سیاسی و ئاینی و نەتەوەیی و رێژەی بەشداربوانی ئافرەتان باسكرد و پاشان لەبارەی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان و پێكهاتەی نوێی دوا و هیوای خواست لەئایندەیەكی نزیكدا بەسەركەوتوویی دەست بە كارەكانی خۆی بكات.
Top