کەلار..بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلێک چوارکەس بوون بە قوربانی
موقەدەم حەسەن محەمەد لێپرسراوى راگەیاندنى پۆلیسى گەرمیان بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: \"لە کاتێکدا چەند کرێکارێکى کارگەیەکی چەولمی نزیگ گوندى سەید مەحمودى سەربە شارەدێى پێباز خەرێکى چاککردنەوەى تایەی ئۆتۆمبیلێکى گەڵابەى ناو کارگەکەبوون بەهۆى ئەوەى یەکێک لە کرێکارەکان برێکى زۆر هەواى کردۆتە ناو تایەیەکەوە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامی بەرکەوتنى پارچەکانى تایەکە بە دەموچاوى، ئەو کارێکارە دەستبەجێ گیانى لە دەستداوە و سێ کەسى دیکەش برینداربوون\"".
گوتیشى: ئەو کرێکارە ناوى \"" سەرکەوت سەرحەد محەممەد\""ەو تەمەنى 20 ساڵە و شۆفێرى گەڵابەیەکى کارگەکە بووە.
جێگەی ئاماژەپێکردنە پێش جەژنیش لە ناوچەى پیشەسازى شارى کەلار، بەهۆى تەقینى تایەیەک پێشەوەرێک گیانى لە دەستدا."
