ڕێنمایی نوێ بۆ بەكرێگرتنی بەشی ناوخۆی دادەڕێژرێت

ڕێنمایی نوێ بۆ بەكرێگرتنی بەشی ناوخۆی دادەڕێژرێت
بەئامانجی باشتركردنی بەشە ناوخۆییەكان لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی و لەبەر ڕۆشنایی پێشنیازێكی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرپەرشتی د. خەتاب شێخانی بەڕێوەبەرەی گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كۆبونەوەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە هۆڵی كۆبونەوەكانی دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو.

لەو كۆبونەوەیەدا كە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرانی تەندروستی و سەلامەتی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئامادەیبوون، د.خەتاب شێخانی باسی لە گرنگی بواری تەندروستی و سەلامەتی لە بەشە ناخۆییەكان كردەوە لە پێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و قوتابیان، بۆ ئەوەش داوای لە بەڕێوەبەرانی بەرگری شارستانی كرد بەهاوكاری بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی لە زانكۆكان ڕێنمای نوێ دابڕێژن تا لە بەكرێگرتنی باڵاخانەكان لەلایەن زانكۆكانەوە بۆ بەشی ناوخۆی ڕەچاو بكرێن، هەروەك باسی لە پێویستی هەماهەنگی نێوان بەرگری شارستانی لە قەزاو ناحیەكان بەتایبەت لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆ و پەیمانگەكان كردەوە بۆ ئەوەی ژینگەیەكی لەبارو تەندروست بۆ قوتابیان و خوێندكاران لە بەشە ناوخۆییەكان دابین بكەن، لە كۆتایی قسەكانیشیدا بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پاڵپشتی و پشتیوانی وەزارەتی بۆ بەڕێوەبەرەكانی تەندروستی و سەلامەتی لە زانكۆكان دوپات كردەوە.

دواتریش بەمەبەستی داڕشتنی كۆمەڵێك ڕێنمای ئامادەبوانی كۆبونەوەكە چەندین پێشنیازیان خستەرو، واش بڕیارە هەموو ئەو پێشنیازانە لە چوارچێوەی ڕێنمای نامەیەكدا گەڵاڵە بكرێن و لە كۆبونەوەكانی داهاتوی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریان لەسەر بدرێت و دواتریش بچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

Top