لەناو ھۆڵی پەرلەمان شەرەقسە لەنێوان خالد شوانی وحاکم شێخ لەتیف روویدا

لەناو ھۆڵی پەرلەمان شەرەقسە لەنێوان خالد شوانی وحاکم شێخ لەتیف روویدا
ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەی خۆیدا گفتوگۆی لەبارەی یاسایەکی تایبەت بەھەلبژاردنی کەرکوک کرد ولەمیانەی گفتوگۆکردن شەرەقسە لەنێوان خالد شوانی وحاکم شێخ لەتیف روویدا.


لەمبارەیەوە د.رزگار ئەندامی پەرەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەرادیۆوئاژانسی ھەوالی پەیامنێری راگەیاند:لەکۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆلەبارەی یاسایەکی تایبەت کرا بۆ ھەلبژاردن لە پارێزگای کەرکوک،بەلادواتر شەرە قسە لەنێوان حاکم شێخ لەتیف سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران وخالد شوانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کوردستانی رویدا .

د.رزگار گوتیشی:بەھۆی ئەو شەرە قسەیە سەرۆکایەتی پەرلەمان بریاریدا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر کۆبوونەوەی پەرلەمان دوابخات.
لای خۆشیەوە ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی گوتی:خالد شوانی رای وابوو کە یاسایەکی تایبەت بە کەرکوک ھەبێت،بەڵام رای حاکم شێخ لەتیف پێچەوانەبوو ،بۆیە ئەو شەرە دروست بوو،بەڵام تائێستا ئەو پرسە یەک لایی نەبۆتە ھەبونی یاسایەکی تایبەت بەکەرکوک دەستوریە یاخود نا
Top