ئۆجەلان: قۆناخى یه‌که‌می پرۆسەی ئاشتی له 15ى ئەم مانگە کۆتایی هاتووه
محه‌مه‌د ئۆجەلان براى عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، دواى گه‌رانه‌وه‌ی لە وه‌ڵامى پرسیارى رۆژنامه‌نووسان رایگەیاند، هه‌فته‌ى رابردوو شاند چووبووه ئیمراڵى و چاوپێکه‌وتنیان کردبوو، ئۆجەلان ده‌رباره‌ى قۆناخه‌که بۆچوونه‌کانى خۆى خستبووه‌روو، منیش ده‌توانم پێتان بڵێم ئۆجەلان گوتویەتی \"قۆناخى ساڵێکى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتی له 15ى تشرینى یه‌که‌م کۆتایی هاتووه\"".
محه‌مه‌د ئۆجەلان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، که ئه‌وان چاوپێکه‌وتنى ماڵباتییان ئه‌نجامداوه، \""ئێوه ئه‌و پرسیارانه له‌و که‌سانه بپرسن باشتره، که قۆناخه‌که به‌رێوه‌ده‌به‌ن\"".
سه‌باره‌ت به پرسیارى رۆژنامه‌نووسێک، که ئاخۆ \""ئۆجەلان پێشکه‌وتنه‌کانى قۆناخه‌که چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت \""، محه‌مه‌د ئۆجەلان گوتی \"" له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌ى ساڵێکه نه سه‌ربازێک کوژراوه و نه گه‌ریلایه‌کیش گیانى له‌ده‌ستداوه، ئۆجەلان به‌مه زۆر دڵخۆشه\"".
محه‌مه‌د گوتیشی \""ئۆجەلان رایگه‌یاند، لێره به‌دواوه قۆناخه‌که چۆن به‌رده‌وام ببێت، ئۆجەلان نازانێت\"".
رووداو"
