ئێران هەوڵ دەدات شەبەك وەكو حیزبوڵڵا لێ بكات

ئێران هەوڵ دەدات شەبەك وەكو حیزبوڵڵا لێ بكات
كۆنسووڵی ئێران لەگەڵ كەسایەتییە شەبەكەكان كۆ دەبێتەوە و كەسایەتییەكی شەبەكیش بە هەفتەنامەی (باس)ـی راگەیاندووە ئێران دەیەوێت لە رێگەی پێوەندییەكانی هاوشێوەی زاحیەی باشووری لوبنان ناوچەیەك بۆ شەبەك دروست بكات.

سەرچاوەیەك لە نێو كەسایەتییەكانی شەبەك راگەیاندووە لە چەند رۆژی رابردوودا كۆنسووڵی ئێران لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵێك لە كەسایەتییەكانی شەبەك كۆبوونەوەیەكی تایبەتیی كردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی داوە كە كۆنسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەو كۆبوونەوەیەدا پێی راگەیاندوون، ئێران پشتیوانی لەو شەبەكانە دەكات كە نزیكن لە ئێران بۆ ئەوەی لە دەشتی نەینەوا هاوشێوەی زاحیەی باشووری لوبنان بن و ئێرانیش ئامادەیە هاوكارییان بكات.

سەرچاوەكە ئاشكرایشی كردووە، كۆنسووڵی ئێران بە كەسایەتییە شەبەكەكانی گوتووە وەكو حیزبوڵڵای ئێرانی خۆتان بەهێز بكەن و ئێرانیش هاوكاریتان دەكات.

ئەو هەوڵەی ئێران لە كاتێكدایە كە، مەسیحییەكان دەشتی نەینەوا بە ناوچە و پێگەی خۆیان دەزانن.

زۆربەی دانیشتوانی شەبەك دەكەونە بەرتلە و بەعشیقە و قەرەقوش و نەمرود لە پاێزگای مووسڵ و چەند پارت و رەوتێكیان تێدایە كە بەشێك لەوان خۆیان بە نزیك لە نووری مالیكی دەزانن.

كەسایەتیی شەبەك، سامی شەبەك، بە (باس)ـی ڕاگەیاندووە، كۆبونەوەی كۆنسووڵی ئێرانی لەگەڵ هەندێك لە كەسایەتیی شەبەك دووپات كردەوە و رایگەیاند \"ئەو سەردانەی كۆنسووڵی ئێرانی بووە و لە كۆبوونەوەكە لە سەر بارودۆخی گشتی قەسە كراوە و باسی ئەوە نەكراوە كە هاوكارییەكی تایبەت بە شەبەك بدرێت، خۆم لە كۆبوونەوەكە بووم.\""

سامی شەبەك ئاماژەیشی دا كە ئێران هەوڵ دەدات لە نێو شەبەك هێزێك پەیدا بكات بۆخۆی. گوتیشی: \""دەیانەوێت لە نێو كۆمەڵگای كوردستانی هەندێك پیكهاتە بۆخۆیان رابكشن، بۆ ئەوەیش كار لە سەر شەبەك دەكات. بۆ نمونە لە نێو فەیلییەكان و شەبەكە شیعەكان ئەو هەوڵەیان سەری گرتووە.\""

ئەو كەسایەتییەی شەبەك ئەوەیشی خستە روو كە ئێران لە دوای رووخانی رژێمی بەعس كاری لە سەر ئەوە كردووە شەبەك بۆ لای خۆی كێش بكات. گوتیشی: \""كاتێك ئێران هاوكاریی شەبەك دەكات مەبەستێكی تایبەتی هەیە و وەكو هێزێكی ئیقلیمی دەیەوێت ئەوە بقۆزێتەوە."
Top